وەزارەتی ئەوقاف ناوی حاجییانی ساڵی 2026ـی بڵاوکردەوە
راهۆز
١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە رەسمی لیستی ناوی ئەو هاووڵاتییانەی بڵاوکردەوە کە لە تیروپشکیدا بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەجی ساڵی 2026 دەرچوون.
بەپێی راگەیاندنێکی وەزارەتەکە، ئەو کەسانەی پێشتر ناویان تۆمارکردبوو، دەتوانن لەرێگەی لینکێکی تایبەتەوە بەدوای ناوەکانیاندا بگەڕێن و دڵنیاببنەوە لە دەرچوونیان.
بۆ بینینی ناوەکان، سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:



