میدیاکانی سوریا: چەند تەقینەوەیەک پایتەختی دیمەشقیان هەژاند و بریندار هەیە
بڵند
١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە لە رێگەی درۆنەوە ناوچەی مێززە 86 لە دیمەشق کراوەتە ئامانج و زانیاریەی سەرەتاییەکان، پشتراستیان کردوەتەوە بەهۆی تەقینەوەکەوە ژمارەیەک کەس بریندار بوون .
ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سوریا (سانا) بڵاویکردوەتەوە چەند تەقینەوەیەک ناوچەی مێززەیان لە دیمەشق کردوەتە ئامانج و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستی پێکردوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان تەقینەوەکە لە دەوروبەری مزگەوتەکێک رویداوە و پێدەچێت بەهۆی مووشەکەوە بووبێت کە لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە ئاراستەی کراون.
ناوچەی مێززە ، یەکێکە لە ناوچە هەستیارەەکانی دیمەشق و چەندین دامەزراوەی ئەمنی و سەربازیی تێدایە و رەنگە هەر ئەمەش هۆکاری کردنە ئامانجەکە بێت.



