پزیشکیان: دەڵێن با موشەکتان نەبێت بۆ ئەوەی هەرکات ویستیان بۆردومانمان بکەن
بڵند
٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، رۆژئاوا پێیان دەڵێن با دانوستان بکەین لەسەر پرسی موشەکەکانیان و دەیانەوێت تاران موشەکی نەبێت، بەڵام لە بەرانبەردا ئیسرائیل پڕچەک دەکەن بۆ ئەوەی هەرکاتێک ویستیان بۆردومانیان بکەن.
ئەمڕۆ هەینی، لە دیدارێکدا لەگەڵ چالاکوانانی ئابووری دیجیتاڵی، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، ئەوان دەیانەوێت بە ئارامی بژین و هەموو هەوڵێکیش دەدەن بۆ ئەو ئامانجە، بەڵام ملکەچی زەلیلی و کۆیلایەتی نابن.
ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژئاوا داوایان لێدەکەن لەسەر پرسی موشەکەکانیان گفتوگۆ بکەن و دەیانەوێت تاران موشەکی نەبێت، بەڵام لە بەرانبەردا تا دەتوانن ئیسرائیل پڕچەک دەکەن بۆ ئەوەی هەرکات ویستیان بۆردومانیان بکەن.



