سوریا؛ هێرشکرایە سەر پاسێکی نەفەرهەڵگر و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
راهۆز
٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
چەکدارانی نەناسراو لەسەر رێگای نێوان دیمەشق و سوەیدا تەقەیان لە پاسێکی نەفەرهەڵگر کرد و بەهۆیەوە دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و چەندین کەسی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە کەناڵی "ئەلئیخبارییەی سوری" راگەیاند، هێرشەکە لە نزیک وێستگەی سووتەمەنیی "مەرجانە" لەسەر رێگای دیمەشق - سوەیدا رویداوە و لەلایەن چەکداری نەناسراوەوە ئەنجامدراوە.
هاوکات ئاژانسی سانای سوریا بڵاویکردەوە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە و راوەدوونانی ئەنجامدەرانی هێرشەکە کردووە.



