توركیا 20 فڕۆكەی جەنگیی لە بەریتانیا دەكڕێت و سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتەش دەڵێت: لەندەن و ئەنکەرە گرێبەستی بازرگانی و بەرگریی ستراتیژییان ئیمزا كردووە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ كییەر ستارمەر، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە ئەنکەرە رایگەیاند، ژمارەیەك گرێبەستی بازرگانیی و بەرگریی لە نێوان ئەنکەرە و لەندەن ئیمزا كراون ئاستی بازرگانیی نێوان دوو وڵاتەش بۆ 40 ملیار دۆلاری ساڵانە بەرز دەكەنەوە.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد: سورە لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی بازرگانیی و بەرگریی لەگەڵ لەندەن، لەو چوارچێوەیەشدا توركیا بە بەهای 10 ملیار دۆلار فڕۆكەی جەنگیی جۆری (یۆرۆفایتەر تایفۆن)ی لە بەریتانیا كڕیوە.

كییەر ستارمەر لە كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكەدا رایگەیاند: رێككەوتنێكی ستراتیژیی لە نێوان بەریتانیا و توركیا كراوە، كە دەبێتە هۆی بەهێزكردنی ئاسایشی وڵاتانی پەیمانی باكوری ئەتڵەسی ناسراو بە ناتۆ بۆ ئەو مەبەستەش 22 فڕۆكەی یۆرۆفایتەری تایفۆن رادەستی توركیا دەكرێت.

پێشتر رۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاویكردبوەوە، كە ئەنکەرە دوای هەوڵدانێكی زۆر نەیتوانیوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رازی بكات كە ژمارەیەك فڕۆكەی جەنگی ئێف 35 و ئێف 16ی ئەمریكی بە توركیا بفرۆشێت.