ئیسرائیل بۆ یەکەمجار لە دوای هێرشەکانی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023وە باری نائاسایی لە باشوری وڵاتەکەی هەڵدەگرێت.

یسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، دوای زیاتر لە دوو ساڵ سبەینێ لە باشوری وڵاتەکەی  باری نائاسایی هەڵدەگیرێت، کە لەدوای هێرشەکانی 7ـی ئۆکتۆبەرەوە باری نائاسایی لەو ناوچانە راگەیەنرابوو.

وتیشی، ئەم بڕیارە رەنگدانەوەی راستەقینەی نوێی ئەمنییە لە باشوری وڵات، کە بەهۆی رێوشوێنە یەکلاکەرەوە و بەهێزەکانی دوو ساڵی رابردوو بەدەستهاتووە، کە لەلایەن هێزەکانیانەوە دژی بزوتنەوەی حەماس ئەنجامدراون.

رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی ئاشکرایکردووە، ئەم "رەوشە تایبەتە" رێگەی بە فەرماندەیی بەرەی ناوخۆیی سوپای ئیسرائیل دابوو کۆبوونەوەکان قەدەغە بکات و ناوچەی دیاریکراو دابخات، ئەم رەوشە بەیانی 7ـی تشرینی یەکەم لە سەرانسەری وڵاتدا راگەیەندرا، بەڵام لەو کاتەوە تەنها لە باشور بەردەوام بووە.