دوای پێنج مانگ روسیا جمومجوڵی سەربازی لە سوریا دەستپێکردەوە
بڵند
٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
هێزەکانی روسیا دوای پێنج مانگ وەستانی جومجوڵی سەربازی، گەشتە سەربازییەکانیان لە نێوان بنکەی ئاسمانی حمەیمیم لە سوریا و بنکەی ئاسمانی ئەلخەدیم لە رۆژهەڵاتی لیبیا دەستپێکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی هەواڵی نۆڤای ئیتاڵی بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سەربازی روسی لە بنکەی ئاسمانی ئەلخەدیمەوە بەرەو بنکەی ئاسمانی حمەیمیم لە پارێزگای لازقییە رۆشتوە، کە ناوەندی سەرەکی ئۆپەراسیۆنەکانی روسیایە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
تا ئێستا نازانرێت ئەو فڕۆکەیە چی تێدابووە، بەڵام زیاتر لە پێنج مانگە روسیا هیچ جموجوڵێکی ئاسمانی لە بنکەی ئاسمانی حمەیمیم لە لازقییە ئەنجام نەداوە.
دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان دوای ماوەیەکی کەم لە سەردانەکەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سوریا دێت بۆ مۆسکۆ کە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا ئەنجامیدا و بەڵێنی بە پوتن دا رێککەوتنەکانی سەردەمی بەشار ئەسەت دەپارێزێت.



