بەهۆی نوقومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە نزیک کەناری شاری بۆدرومی تورکیا، لانیکەم 14 کۆچبەر خنکاون و ژمارەیەکی دیکەش بێ سەروشوێنن.

دەسەڵاتدارانی خۆجێیی تورکیا رایانگەیاند، بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێک کە کۆچبەری نائاسایی تێدابوە لە دەریای ئیجە لە کەنارەکانی بۆدروم لە باشووری رۆژئاوای تورکیا، 14 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە .

بەرپرسانی تورکیا رایانگەیاندووە تەرمی 14کۆچبەریان دەرهێناوەتەوە، یەکێک لە رزگاربوانیش رایگەیاندووە 18 کۆچبەر لەناو بەلەمەکەدا بوون و تا ئێستا چارەنووسی دوو کۆچبەریش بە نادیاری ماوەتەوە.

 ئاژانسی فرانس پرێسیش لەسەر زاری بەرپرسانی تورکیاوە  بڵاویکردۆتەوە، "دوو کەس رزگارکراون و تەرمی 14 کۆچبەری نائاسایی دەرهێنراون" و تائێستا دوو کۆچبەریان بێسەروشوێنن ونەدۆزراونەتەوە و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.