ئەمڕۆ گروپێكی گەریلاكانی پەكەكە چەكەكانیان لەناودەبەن
ئاکام
١١ی تەمووزی ٢٠٢٥
ئەمڕۆ گروپێكی گەریلاكانی پەكەكە چەكەكانیان لەناودەبەن و توركیاش جەخت لەوە دەكاتەوە نابێت هیچ لایەنێكی دەرەكیی ببێتە سەرپەرشتیكاری پرۆسەكە بكات.
بەپێی راگەیەندراوێكی كۆما جڤاكێن كوردستان كەجەكە یەكەم ریورەسمی لەناوبردنی چەكەكانی گروپێكی گەریلاكانی پەكەكە ئەمڕۆ هەینیی لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی حزبەكە.
بەپێی زانیارییەكان رێورەسمەكە لە گوندێكی بناری قەندیل بەڕێوەدەچێت لە رێگەی شاشەیەكی گەورەوە ڤیدیۆی چەكدانانەكە پەخش دەكرێت و نزیكەی 30 بۆ 40 گەریلا چەكەكانیان لەناودەبەن.