ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، کە ئیسرائیل هەوڵی تیرۆرکردنی سەرکردەیەکی دیاری گرووپی حوسییەکانی یەمەنی داوە.

ماڵپەڕەکە لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلەوە بڵاویکردووەتەوە، "ئیسرائیل هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکی ئەرکانی حوسییەکانی داوە لە هێرشێکدا لە یەمەن".

هەروەها دەسەڵاتی پەخشی ئیسرائیل لە زاری بەرپرسێکی ئەمنی ئیسرائیلەوە رایگەیاندووە کە ئیسرائیل "هەوڵێکی تیرۆرکردنی لە یەمەن ئەنجامداوە و ئەگەر هێرشەکە سەرکەوتوو بێت، روداوێکی ناوازە دەبێت".