بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەری نەفەرهەڵگری خێرا لە ئیسپانیا، لایکەم 64 کەس گیانیان لەدەستدا، ئەمەش دووەم روداوی کوشندەیە لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا لەسەر هێڵی شەمەندەفەری مەدرید- ئەندەلوس. 

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە ئیسپانیا بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەری خێرا کە زیاتر لە 500 سەرنشینیان تێدابووە، لایکەم 64 کەس گیانیان لە دەستدا

پێدرۆ سانچێز سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا دوای ئەو روداوە کوشندەیە سەرجەم پلانەکانی کاری رۆژانەی خۆی هەڵوەشاندەوە و لە پەیامێکدا هاوسۆزی خۆی لەگەڵ قوربانییەکان دەربڕی.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی رۆیتەرز، تیمەکانی بەرگریی شآرستانیی سەرقاڵی گەڕاننو  دەرهێنانەوەی قوربانییەکانن و بەهۆی روداوەکەشەوە، هێڵی شەمەندەفەری مەدرید ئەندەلوس راگیراوە.