خامنەیی بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ زیاتر لە 1000 زیندانی دەرکرد
راهۆز
١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران عەلی خامنەیی، رۆژی شەممە رەزامەندی خۆی لەسەر لێبووردن و کەمکردنەوەی سزای هەزار و 705 زیندانی دا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی تەسنیم، ئەم بڕیارە بەبۆنەی جەژنی قوربان و جەژنی غەدیر، وەڵامی داخوازی غولام حوسێن موحسنی ئەژەیی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری بووە.
خامنەیی بەپێی بەندی 11ـی ماددەی 110ـی دەستووری ئێران، رەزامەندی خۆی لەسەر لێبووردن، کەمکردنەوە و گۆڕینی سزای ئەم زیندانیانە دا کە لە دادگاکانی شۆڕش، دادگای سەربازی و دادگای دەستەی گەشەپێدانی حکوومەتی تاوانبار کراون.
ئەم هەنگاوە یەکێکە لە بڕیارە دووبارەبووەکانی رێبەری ئێران بۆ لێبووردنی زیندانیکراوان لە بۆنە ئایینییەکاندا.



