بەهۆی هێرشەكانەوە 104 كەس لە ئێران و سێ كەس لە ئیسرائیل كوژراون
سەعید سەروەت
١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
بەهۆی هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل 3 كەس كوژران و نزیكەی 100 كەسی تریش برینداربوون، ئێرانیش دەڵێت: هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەكەی 104 كوژراو و 376 برینداری لێكەوتووەتەوە.
میدیای رەسمی ئیسرائیل رایگەیاند، بەهۆی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لەسەرەتاوە تائێستا سێ كەس كوژراون و 91 كەسی تریش برینداربوون، نزیكەی 400 هاووڵاتی ئیسرائیلیش ماڵەكانیان چۆڵكردووە و بەهۆی هێرشەكانی ئێرانەوە خانووەكانیان روخاوە.
ئاشكراشیكرد، لە ئەنجامی هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دوو كەس كوژران و 21 كەسی تریش برینداربوون.
دەسەڵاتدارانی ئێرانیش رایانگەیاندووە، بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران تائێستا لانیكەم 104 كەس كوژران و 376 كەسی تریش برینداربوون كە زۆرینەیان هاووڵاتی مەدەنی بوون.