میدیاکانی ئیسرائیل: لەدواین هێرشی ئێراندا دوو کەس کوژراون
محەمەد رزگار
١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، دوای ئەوەی ئێران هێرشەکانی بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکردووە، چەند موشەکێک لە ناوەڕاستی ئیسرائیل کەوتوەتە خوارەوە و چەند باڵەخانەیەک بە ئامانج گیراوە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە هێرشە موشەکیەکانی ئێراندا بۆسەر ئیسرائیل دوو کەس کوژراون و زیاتر لە 19 کەسیش برینداربوون.
جێگەی ئاماژەیە، هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران بۆسەر یەکتری چەندین کوژرا و برینداری لێکەوتوەتەوە و هێرشەکانی هەردوو وڵاتیش بەردەوامی هەیە.