ئێران بۆ جاری پێنجەم هێرشی موشەکی بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکردەوە
محەمەد رزگار
١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
ئاژانسی تەنسیم بڵاویکردەوە: ئێران بۆ جاری پێنجەم هێرشی موشەکی بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکردەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکان بۆ سەر باکوری ئیسرائیلە و بە موشەکی بالیستی هێرشەکانی ئەنجامداوە.
هاوکات سوپای ئیسرائیل لە زۆربەی ناوچەکان زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە وهۆشداری دەداتە هاووڵاتیان لە هێرشەکانی ئێران بۆسەر وڵاتەکەی و داوایان لێدەکات لە ژێر زەمینەکان و پەناگەکان خۆیان حەشار بدەن.