گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سوریا و توركیا دوای 12 ساڵ دەستیان پێ كردەوە
١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
دوای 12 ساڵ توركیا و سوریا گەشتە ئاسمانییەكانی نێوانیان دەست پێدەكەنەوە و لەو چوارچێوەیەدا فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی سوریا گەشتێكی بۆ ئیستەنبوڵ ئەنجام دا.
ئاژانسی هەواڵی ئەنەدۆڵ بڵاویكردەوە، دوای 12 ساڵ فڕۆكەیەكی سەر بە هێڵی ئاسمانی سووریا لە دیمەشقەوە گەشتێكی بەرەو ئیستەنبوڵ ئەنجام دا.
دوای ڕوخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد و دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیا و سوریا ئەوە یەكەمین گەشتی ئاسمانی سوریایەوە بەرەو توركیا.
ئێوارەی رۆژی سێشەممەی رابردو فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگریی سوریا كە لە فڕۆكەخانەی دیمەشقەوە بەڕێكەوتبو و ئیستانبوڵ نیشتەوە و بە ڕێوڕەسمێك پێشوازی لەو فڕۆكەیە كرا.