ئیسرائیل بۆردومانی شاری حودیدەی لە یەمەن كرد
١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
هێزی دەریای ئیسرائیل بەچڕی بۆمبارانی شاری حودیدەی یەمەنی كرد
كەناڵی مەسیرەی سەر بە حوسیەكانی یەمەن بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمرۆ، ئیسرائیل بۆمبارانێكی چڕی شاری حودیدەی كرد، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە زیانەكان بدات
سوپای ئیسرائیلیش بڵاویكردەوە، هێرشەكە لەلایەن هێزی دەریایی ئیسرائیلەوە ئەنجام دراوە.
ئەو هێرشەی ئیسرائیل بۆسەر یەمەن لە كاتێكدایە كە وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە پێگەی ئێكس لە ئێوارەی دووشەممە لە بڵاوكراوەیەكدا داوای چۆڵكردنی بەندەرەكانی رەئسولعیسا و سڵێف و حودەیدەی كرد كە لە ژێر كۆنترۆڵی حوسیەكاندان.