ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە رەوشی عیراق و  كۆتایهێنان بە ئەركی یونامی كۆدەبێتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتوەكان سەبارەت بەرەوشی عیراق‌ و ئەركە نێودەوڵەتییەكان و كۆتایهێنان بە ئەركی یونامی لەو وڵاتە كۆببێتەوە.

 بریارە  لەو كۆبونەوەیەدا محەممەد حەسان نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان‌ راپۆرتێك سەبارەت بە رەوشی ناوخۆی عیراق و كشانەوەی یۆنامی پێشكەش دەكات.

ئەوەش لە كاتێكدایە بەپێی بڕیارێكی ئەنجومەنی ئاسایش، لە 31ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ ئەركی یونامی لە عیراق كۆتایی دێت.