دوابەدوای هێرشەکانی شەوی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر چەند گەڕەکێکی باشوری بەیروت و باشووری لوبنان، وەزیری بەرگری ئیسرائیل هۆشداری دەداتە حکومەتی ئەو وڵاتە.

یسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، حکومەتی لوبنان دەبێت بەرپرسیارانە مامەڵە لە داماڵینی چەک لە حزبوڵای لوبنان بکات.

وتیشی، ئەوەی تا ئێستا نەکراوە، ئێمە بە هێزێکی تەواوەوە بەردەوام دەبین لە هێرشکردن، ئەگەر بێت و ئاسایشی ئێمە پارێزراو نەبێت، داواش لە حکومەتی لوبنان دەکات کە دڵنیابێت لە جێبەجێکردنی ئاگربەست لەلایەن سوپاوە.

جگە لەوەش جەختی لەوە کردەوە، بەبێ ئاسایشی ئیسرائیل ئاشتی و سەقامگیری لە بەیروتدا دروست نابێت.

کاتز هەروەها شەوی رابردوو ئاماژەی بەوەدا، ئیسرائیل "بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی یاساکانی ئاگربەست بەبێ هیچ ئیمتیازێک، و رێگە بە هیچ کەسێک نادات هەڕەشە لە شارۆچکەکانی باکورر و هەموو هاووڵاتیانی ئیسرائیل بکات.