مانگی ئەیلولی ئەمساڵ ئەحمەد شەرع سەردانی ئەمریکا دەکات
محەمەد رزگار
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا مانگی ئەیلولی ئەمساڵ سەردانی ئەمریکا دەکات و وتارێک لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەش دەکات.
میدییاکانی سوریا بڵاویانکردەوەتەوە، ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا مانگی نۆی ئەمساڵ سەردانی ئەمریکا دەکات و وتارێک لە بەردەم رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەش دەکات.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەمە بۆ یەکەم جارە لە 60 ساڵی رابردوودا سەرۆکێکی سوریا وتارێک لەبەردەم ئەو رێکخراوەدا پێشکەش بکات.
جێگەی ئاماژەیە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە 14ی ئایار لە ریاز لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوەوە، ئەمەش یەکەم دیداری نێوان سەرکردەکانی دوو وڵات بوو لە ماوەی 25ـی ساڵی رابردوودا، هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا ترەمپ بڕیاریدا سزاکانی سەر سوریا هەڵبگرێت.