کەشناسی: خۆڵ دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
هەساو ئەمیر
٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، خێرایی با زیاد دەکات و خۆڵ دەبارێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، دواتر لە دواى نیوەڕۆ و ئێوارەوە لە ئەنجامى زیادبوونى خێرایی با ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ هەیە، کە کاریگەرى ئەم تۆز و خۆڵە لەسەر هەندێک ناوچەى دەشتایى و ناوچە کراوەکان بەرووى خێراى با زیاتر دەبێت .
ئەوەش هاتووە، ئەمڕۆ بە گشتی خێرایی با مامناوەند دەبێت لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا، هەندێک کاتیش دەگاتە سەروو 25 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا، پلەکانی گەرماش 2 بۆ 3 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و کەش ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی نزمتر دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ بەمجۆرە دەبن:
هەولێر : 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی
دهۆک : 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :35 پلەی سیلیزی
سۆران : 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 24 پلەی سیلیزی
گەرمیان :39 پلەی سیلیزی