حەماس رایدەگەیەنێت، وەڵامی پێشنیازەكەی ویتكۆفیان لەبارەی ئاگربەستی غەززەوە داوەتەوە.

حەماس لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، وەڵامی خۆیان داوەتە ناوبژیوانان و داوای دەستەبەركردنی ئاگربەستی هەمیشەیی و كشانەوەی یەكجارەكی ئیسرائیلیان لە كەرتی غەززە و دەستەبەركردنی سەلامەتی بۆ گەیاندنی هاوكارییەكان كردووە.

هەروەها دەڵێت، داوایان كردووە رادەستكردنی بارمتەكان لە دوجارەوە درێژ بكەنەوە بۆ سێجار و ژمارەی بارمتە فەلەستینیەكانیش لە بەرانبەر بارمتە ئیسرائیلییەكان زیاد بكرێت.

حەماس ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پاپەندبونی ئیسرائیل بە ئاگربەستی دوو 60 رۆژە دڵنیا بکاتەوە.

لە بەرانبەردا ویکتۆف رایگەیاند، وەڵامی حەماس بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە و تەنیا دەبێتە هۆی دورکەوتنەوە لە دانوستانەکان.