نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست ئەو هەواڵانە بەدرۆدەخاتەوە كە باس  لە ئامادەیی حەماس بۆقبوڵكردنی ئاگربەست دەكەن

ستیڤ ویتكۆف نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست بە  مالپەری ئاكسیۆسی راگەیاند، ئەوەی لە بزوتنەوەی حەماسی بینیوە، مایەی نائومێدیە و بەهیچ جۆرێك قبوڵكراو نییە.

ویتكۆف ئاماژەی بەوەش كردووە، پێشنیازەكە كراوەیە و وا باشترە بۆ حەماس كە قبوڵی بكات.

ئەوەش پێچەوانەی لێدوانی چەند سەرچاوەیەكی فەڵەستینیە كە بڵاویانكرەوە، حەماس ئامادەیی دەربڕیوە پێشنیازەكەی ویكتۆف بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە قبوڵ بكات، بە ئامانجی خزمەتكردنی بەرژەوەندی هاووڵاتیانی غەززە و راگرتنی كۆمەڵكوژی بەردەوام.

ویتكۆف پێشنیازی كردووە، ئاگربەستێكی كاتیی بۆ ماوەی 40 بۆ 60 رۆژ رابگەیەنرێت و ژمارەیەك زیندانیی فەڵەستینی ئازاد بكرێن، لە بەرانبەر 10 بارمتەی زیندوو و تەرمی  19 بارمتەی تر.