ئەردۆغان: چاومان لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشقە
محەمەد رزگار
٢٢ی ئایاری ٢٠٢٥
ئەردۆغان داوادەکات رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و دیمەشق جێبەجێبکرێت، دەشڵێت، پێویستە حکومەتی سوریا سەرنجی لەسەر ئەو بابەتە بێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند: ئەرکی حکومەتی سوریایە سەرنجی لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و دیمەشق بێت و هەموو هێزە چەکدارەکان لە ناو سوپای سوریا جێگەیان بکرێتەوە.
وتیشی: بڕیاری هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا هەنگاوێکی بوێرانەیە و ئەو وڵاتە بەرەو سەقامگیری دەبات.