وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێت: نوێنەری وڵاتەکەمان لە سەرانسەری جیهان ئامانجی تیرۆرن، راشیگەیاند ئیسرائیل خۆی رادەستی تیرۆر ناکات.

جەعدون ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەسەر ئەو هێرشەی کە پێشتر لە نزیک مۆزەخانەی جولەکەکان لە واشنتۆن روویدا، رایگەیاند، نوێنەری وڵاتەکەی لە سەرانسەری جیهاندا ئامانجی تیرۆرن.

وتیشی، داوا لەسەرکردەکانی جیهان دەکەم هاندان دژی ئیسرائیل رابگرن، هەروەها ساعر چەند وڵاتێکی ئەوروپی بە هاندان دژی وڵاتەکەی تۆمەتبار کرد .

ئاماژەی بەوەشکرد، تیرۆر لە هەموو شوێنێک بەدوای ئیسرائیلدا دەگەڕێت، بەڵام خۆمان بەدەستەوە نادەین.