ناتۆ: بڕیاری پەكەكە بۆ كۆتاییهێنان بە خەباتی چەكداری پێشهاتێكی گرنگە
سەعید سەروەت
٢٠ی ئایاری ٢٠٢٥
سكرتێری گشتی ناتۆ بڕیاری پەكەكە بۆ كۆتاییهێنان بە خەباتی چەكداری بە پێشهاتێكی گرنگ دەزانێت و دەڵێت لەگەڵ ئەردۆغان لەوبارەوە هاوڕا بوون.
مارك روتە سكرتێری گشتی رێكخراوی ناتۆ پێش كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، راگەیاندنی بڕیاری كۆتاییهێنان بە خەباتی چەكداری لەلایەن پارتی كرێكارانی كوردستان-پەكەكەوە پێشهاتێكی گرنگە، وتیشی، پێشتر لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا سەبارەت بەو پرسە قسەیان كردووە و هەردولا هاوڕابوون.
راشیگەیاند، بڕیارەكە دەرفەتێكی گونجاوە و لە نزیكەوە چاودێریی دەستپێكردنی گفتوگۆكان دەكەن لەگەڵ هەموو لایەنەكان.
ئەوەش لەكاتێكدایە، لە 12ی ئایار پەكەكە ئاشكرایكرد دوانزەیەمین كۆنگرەی خۆی لەنێوان رۆژانی 5 بۆ 7ی مانگ ئەنجامداوە و تێیدا بڕیاری دراوە كۆتایی بە چالاكیە سەربازیەكان و خەباتی چەكداری بهێنرێت.