حەماس ئامادەیە حەوت تا نۆ بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد بكات بەو مەرجەی ئاگربەستێك بۆ ماوەی 60 رۆژ رابگەیەنرێت و 300 بەندكراوی فەلەستینیش ئازاد بكرێن.

لێپرسراوێكی بزوتنەوەی حەماس بە تۆڕی سی ئین ئێنی راگەیاندووە، حەماس رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئازادكردنی حەوت تا نۆ بارمتەی ئیسرائیلی لە بەرانبەر ئاگربەستێك بۆ ماوەی 60 رۆژ و ئازادكردنی 300 دەستگیركراوی فەلەستینی.

وتیشی، ئازادكردنی بارمتەكان بە مەرجی كشانەوەی سوپای ئیسرائیل بۆ سنوری رۆژهەڵاتی سەلاحەدینە كە رێگایەكی سەرەكییە و باكور و باشووری غەززە بەیەكەوە دەبەستێتەوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە دانوستانەكانی نێوان  ئیسرائیل و حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەردەوامن، گفتوگۆكانیش لەبارەی ئازادكردنی 10 بارمتەیە لە بەرانبەر ئاگربەستێكی كاتی كە لەلایەن ئەمریكاوە پێشنیازكراوە.