حكومەتی راگوزەری سوریا 10 ڕۆژ مۆڵەت دەداتە گروپە چەكدارەكانی وڵاتەكەی بۆ ئەوی بچنە ناو سوپای ئەو وڵاتە.

مەرحاف ئەبو قەسرە وەزیری بەرگری سوریا، لە چەند ئێكسێكدا یەكگرتنەوەی سەرجەم هێزە سەربازییەكانی وڵاتەكەی لە ژێر چەتری وەزارەتی بەرگری سوریا راگەیاند، راشیگەیاند، تەنها 10 رۆژ مۆڵەت دەدرێتە ئەو گروپە چەكدارە بچوكانەی كە ماون و سەر بە رژێمی پێشوون بۆ ئەوەی خۆیان رادەست بكەن و ببن بە بەشێك لە سوپای سوریا.

جەختیی لەوەشكردەوە كە هەر دواكەوتنێك لەو وادەی كە دیاریكراوە، پێویستی بەوە دەبێت كە بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەدوای روخانی رژێمی پێشوو، دەستكەوتی گەورەی سەربازی بەدیهاتووە، بەڵام ئەو دەستكەوتە بەبێ هەوڵی هاوبەشی هەمووان  نەبوایە سەركەوتوو نەدەبوو.