دەم پارتی راگەیەندراوێكی لەبارەی دەستگیركردنی ئەكرەم ئیمامئۆغڵو بڵاوكردەوە
محەمەد رزگار
١٩ی ئازاری ٢٠٢٥
دەم پارتی دەستگیرکردنی ئەكرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ ئیدانە دەکات و بەشەرمەزارییەکی گەورە بۆ تورکیا ناوی دەبات.
دەم پارتی راگەیەنراوێكی لەبارەی دەستگیركردنی ئەكرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆكی گەورەشارەوانی ئیستەنبۆڵ بڵاوکردەوە و رایگەیاند؛ دەستگیركردنی ئەكرەم ئیمامئۆغڵو كودەتایەكی سیاسییە
دەم پارتی ئاماژەی بەوەشکردوە، دەستگیرکردنەکە شەرمەزارییەكی گەورەیە بۆ توركیا و داوای دەستبەجێ ئازادكردنی ئەكرەم ئیمامئۆغڵو دەكەین.
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو کاندیدی ئۆپۆزسیۆنە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا، بەیانی ئەمرۆ لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکراوە و هاوکات فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ زیاتر لە 100 کەسی دیکە دەرچووە



