محەمەد باقر قالیباف: ئەگەر ئێمە نەوت نەفرۆشین کەس لە ناوچەکە نەوت نافرۆشێت
بڵند
٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٦
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وەڵامی دۆنادڵ ترمپی سەرۆکی ئەمریکای داوەتەوە و دەڵێت؛ ئاسایش یان بۆ هەمووانە یاخود بۆ هیچ کەس.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پەیامێکیدا لە تویتەر ئاماژەی بەوەکردوە، ئەگەر لە ناوچەکە ئەوان نەتوانن نەوت بفرۆشن، ئەوا کەسی دیکە ناتوانێت نەوت بفرۆشێت.
قالیباف جەختیکردوەتەوە، پێویستە ئاسایش بۆ هەموان بێت، هیچ ژێرخانێکی ناوچەکە ئەمنیەتی نابێت ئەگەر ئاسایشیان گەرەنتی نەکرێت.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، قالیباف ئەمریکای بە هۆکاری ناسەقامگیر ناوچەکە ناوبردوە و ئاسایشی گەروی هورمزی بەستوەتەوە بە نەبونی هەژمونی ئەمریکا لە ناوچەکە.


