لە کۆبونەوەیەکی تایبەت بە تاوتوێکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ئێران و عیراق، مەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، سەردانی رەسمییەکەی سەرۆک وەزیرانی عیراق و وەفدەکەی بۆ تاران، خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگە لە بەرزکردنەوە و بەهێزکردنی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
پزشکیان جەختی لەسەر ئەوە کردوەتەوە، پێویستە تەواوی دامودەزگا جێبەجێکارەکانی وڵاتەکەی بە هەماهەنگیی تەواوەوە کار بکەن بۆ دەستەبەرکردنی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان و پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی، سەرمایەگوزاری و ژێرخانیدا.
سەرۆک کۆماری ئیران ئاماژەی بەوە دا زۆر پێویستە رەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ بەرفراوانکردنی هاوکارییەکانی نێوان چالاکوانانی ئابووری و کەرتی تایبەتی هەردوو وڵات لە تەواوی بوارە جیاوازەکاندا، بکەرێتە کارنامەی سەرەکیی ئەم سەردانەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیار وایە، بە سەردانێکی رەسمی، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق دوای ئەوەی کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ ئەمریکا هێنا، بگاتە تارانی پایتەخت و لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.