ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا ،پەنجەی تاوانباری روداوەکانی کەناراوەکانی سوریای ئاراستەی ئەو کەسانە کرد کە بە "دڵسۆز بۆ ئەسەد و وڵاتێکی بیانین" و وتی "ئەوانە لەپشت هێرشەکانی سەر هێزە ئەمنییەکانەوەن کە توندوتیژییەکانیان لێکەوتەوە".

ئەحمەد شەرع لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، تا دەتوانین دۆخەکە دەگەڕێنینەوە، رەتیشیکردەوە، ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرا بکات کە دەستیان لە کوشتنەکاندا هەیە، بە وتەی ئەو "بۆتە دەرفەتێک بۆ تۆڵەسەندنەوە" بۆ ناڕەزایەتییە کۆنەکان.

جگە لەوەش شەرع تۆمەتەکانی ئیسرائیلی رەتکردەوە، کە دەسەڵاتەکەی مەترسی دروست دەکات و ئەوەی دەیڵێت بە "قسەی بەتاڵ" وەسف کرد.

سەرۆکی سوریا لە چاوپێکەوتنەکەدا سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ واشنتۆن رایگەیاند: تا ئێستا هیچ پەیوەندییەکی راستەوخۆ لەگەڵ ئیدارەی ترەمپدا نییە، بەڵام “دەرگای سوریا کراوەیە بۆ پەیوەندیکردن ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە ناتوانین ئاسایش لە وڵاتەکەدا کۆنتڕۆڵ بکەین لەکاتێکدا سزاکانی (ئەمریکی) دژی ئێمەن.