ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کوژراون، بۆ نزیکەی 49 هەزار کەس بەرزبووەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە راگەیاندراوێکدا دوایین ئاماری لەباری ژمارەی گیانلەدەستدان لە کەرتی غەززە بڵاوکردەوە و ئاماژە بۆ ئەوەکردووە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە 7ـی تشرینی یەکەمی ساڵی  2023 وە تا ئێستا لە ئەنجامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بۆ 47 ھەزار و 458 کەس بەرزبووەتەوە، هاوکات ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە، 111 ھەزار و 897 کەس.

راشیگەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوودا تەرمی پێنج فەلەستینی دیکە لە ئەنجامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون و تەرمەکانیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا دەرھێندراون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، تەرمی ئەو پێنج کەسە لەگەڵ چەند بریندارێکی دیکە، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە.