خامنەیی: وڵاتانی ئەوروپا بێ بەڵێن بوون بەرامبەر ئێمە
راهۆز
٨ی ئازاری ٢٠٢٥
ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند: پێداگریی هەندێک لە حکوومەتە داگیرکەرەکان بۆ دانوستان، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نییە، بەڵکو بۆ زاڵبوون و سەپاندنی ویستی خۆیانە. کۆماری ئیسلامی ئێران، بە دڵنیاییەوە داواکارییەکانیان قبوڵ ناکات.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە تیایدا خامنەیی وتار دەدات بۆ بەشێک لە بەرپرسانی سوپاو حکومەت، دەڵێ: هەرسێ وڵاتی ئەوروپایی رایدەگەیەنن کە ئێران بەڵێنە ئەتۆمییەکانی خۆی لە ڕێکخراوی JCPOA جێبەجێ نەکردووە. لەم روەوە، پێویستە یەکێکیان بپرسێت، ئایا ئێمە بەڵێنەکانمان لە JCPOA جێبەجێ کردووە؟ نەخێر بێ بەڵێن بوون.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە سەرۆکی ئەمریکا بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەمریکا لەگەڵ ئێران گەیشتووەتە دوا ساتەکانی خۆی، رایگەیاندووە، کە بەم زووانە شتێک لەگەڵ ئێران رودەدات.
دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەشکردووە کە رۆژی چوارشەممە نامەیەکی بۆ ئایەتوڵڵا خامنەیی نووسیوە و بانگهێشتی کردووە بۆ دانوستان.