توركیا بەردەوامە لە بۆردومانكردنی بەنداوی تشرین، هاووڵاتییانیش نزیكەی دوو مانگە پشتێنی مرۆییان بۆ پاراستنی بەنداوەكە دروستكردووە.

سوپای توركیا دەوروبەری بەنداوی تشرینی بۆردومانكرد، بەیانی ئەمڕۆ  بەشێكی دانیشتوانی شارەكانی قامیشلۆ و دێرك و تربەسپی و عامودا و تل حەمیس لە كانتۆنی جزیرە، رۆیشتنە بەنداوی تشرین بۆ بەشداریكردن لە پاراستنی بەنداوەكەدا.

ئەوەش لە كاتێكدایە ئەمڕۆ 59 رۆژە بەشێكی زۆری دانیشتوانی هەرێمەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا، بۆ پشتیوانیكردن لە هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" و پاراستنی بەنداوەكە لە هێرشەكانی توركیا و گروپە چەكدارەكان، روویان لە بەنداوی تشرین كردوە، لەو ماوەیەشدا بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە 25 هاووڵاتی شەهید بوون و 221 هاووڵاتی تریش برینداربوون.