حەماس تەرمی چوار زیندانی دەداتەوە بە ئیسرائیل
راهۆز
راهۆز
بۆ تاوتێکردنی رەوشی ناوخۆ و ناوچەکە و رێگری لە بەکارهێنانی خاکی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ، چوار سەرۆکایەتییەکەی عیراق لە بەغداد کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عیراق لە کۆشکی بەغداد میوانداری کۆبوونەوەی سەرۆکایەتییەکانی عیراقی کرد، ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی رەوشی ناوخۆ و ناوچەکە کرا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا پەلە بکرێت لە تەواوکردنی کابینەی وزاری بە مەبەستی باشکردنی بژێوی هاووڵاتیان. لە رووی ئەمنییەوە، جەخت لەسەر هێشتنەوەی چەک تەنها لەدەستی دەوڵەتدا کرایەوە و ستایشی ئەو لایەنانە کرا کە لە حەشدی شەعبی جیابوونەتەوە، ئاماژە بەوەشکرا، بڕیاری سەربازی تەنها لەژێر دەسەڵاتی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکاندایە.
سەبارەت بە ئابوری، داوای هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و گەشەپێدانی کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ کرا بۆ ئەوەی تەنها پشت بە نەوت نەبەسرێت.
لەسەر ئاستی هەرێمیش، سەرۆکایەتییەکان داوای راگرتنی دەستبەجێی شەڕیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و بە توندی بەکارهێنانی خاکی عیراقیان بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ رەتکردەوە.
بەپێی هەڵسەنگاندنە نوێیەکانی ناوەندە بڕیاربەدەستەکانی ئیسرائیل کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوکراونەتەوە، چانسی گەیشتن بە هەر رێککەوتنێک لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا زۆر سنوردارە، هاوکات تەلئەبیب خۆی بۆ ئەگەری سەرلەنوێ هەڵگیرسانەوەی رووبەڕووبوونەوەی سەربازی ئامادە دەکات.
دەستەی پەخشی رەسمی ئیسرائیل رایگەیاند، گومانێکی زۆر لە ناوەندە ئەمنییەکانی ئیسرائیلدا هەیە سەبارەت بە ئەگەری رێککەوتنی واشنتۆن و تاران، بۆیە ئیسرائیل لە ئێستاوە کار دەکات بۆ بەدەستهێنانی گڵۆپی سەوز لەلایەن ئەمریکاوە بۆ هەر ئەگەرێکی سەربازی، لە بەرانبەردا، کەناڵی 13ـی ئیسرائیلی ئاماژەی بەوە کردووە کە پێشبینییەکان دەریانخستووە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نایەوێت وڵاتەکەی بگلێنێتە ناو شەڕێکی گشتگیر و فراوانەوە لەگەڵ ئێراندا.
هاوکات لەگەڵ ئەم پێشهاتانەدا، یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە لێدوانێکی تونددا رایگەیاند: "رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران هێشتا زۆری ماوە کۆتایی بێت،" کاتز جەختیشی کردەوە، سوپای ئیسرائیل بە تەواوی ساز و ئامادەیە بۆ وەشاندنی گورزی زۆر بەهێز لە ناو جەرگەی خاکی ئێراندا.
لەلایەکی ترەوە، لێپرسراوێکی باڵای ئیسرائیل بە کەناڵی 14ـی راگەیاندووە، سوپای وڵاتەکەی ئامادەیە بە خێراییەکی پێشبینینەکراو بگەڕێتەوە ناو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان ئەگەر شەڕ دەستپێبکاتەوە، ئاشکراشی کردووە کە ئەم قۆناغە رێگەیان پێدەدات ئەو لێدان و ئامانجانە جێبەجێ بکەن کە لە خولی پێشوی شەڕەکەدا ئەنجام نەدرابوون
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت "کۆتایی بە ئێران هاتووە" و ئاشکرای کرد، سوپای وڵاتەکەی لە رێگەی ئەرکێکی نهێنییەوە لە گەروی هورمز، زیاتر لە 100 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەسەلامەتی گەیاندووەتە بازاڕەکانی جیهان.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سوپای ئەمریکا ئەرکێکی نهێنی بۆ پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەروی هورمز سەرکەوتووانە جێبەجێکردووە و جەختیشیکردەوە، ئەمریکا کۆنترۆڵی گەروەکەی کردووە، نەک ئێران.
لە پەیامێکدا کە بڵاویکردووەتەوە، ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە، مانگی رابردوو فەرمانی بە سوپای ئەمریکا کردووە ئەرکێکی نهێنی بۆ پشتیوانیکردنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و کەشتییە بازرگانییەکانی تر لە گەروی هورمز ئەنجام بدەن.
ترەمپ خۆشحاڵی خۆی بۆ سەرکەوتنی ئەرکەکە دەربڕیوە و رایگەیاندووە: "لە دەرەنجامی ئەم هەوڵەدا، زیاتر لە 100 ملیۆن بەرمیل نەوت گەیشتووەتە بازاڕە کراوەکان و زیاتر لە 200 کەشتی بازرگانیش بە سەلامەتی بە گەروەکەدا تێپەڕیون."
سەبارەت بە هەژموونی وڵاتەکەی لە ناوچەکە، سەرۆکی ئەمریکا هێرشی توندی کردە سەر ئێران و رایگەیاند: "ئەم سەرکەوتنە گەورەیە بەهۆی ئەوەیە کە ئەمریکا کۆنترۆڵی گەروی هورمزی کردووە، نەک ئێران."
دۆناڵد ترەمپ رەوشی ئێرانی بە شکستخواردوو وەسف کرد و وتی: "سوپای ئێران تێکشکاوە و ئابورییەکەیان لەدەستچووە، هەموو شتێک بۆ ئێران کۆتایی هاتووە."