دادگای فیدراڵی بڕیارێکی پێشووی لەبارەی پارێزبەندی پەرلەمانتارانەوە ھەڵوەشاندەوە
کوردسات نیوز
٢٥ی ئایاری ٢٠٢١
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە مەبەست لەزۆرینەی ڕەھا، زیاتر لەنیوەی ژمارەی فیعلی ئەندامانی پەرلەمانە.
کوردسات نیوز
٢٥ی ئایاری ٢٠٢١
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق
سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی جەنگی وڵاتەکەی و ئێران بە میدیاکانی راگەیاند، سەرجەم ئەو ئۆپەراسیۆنانەی پەیوەستن بە ئێرانەوە بەمزووانە کۆتاییان پێدێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رێگریی لە پەرەپێدانی توانا ئەتۆمییەکانی ئێران لە پێشینەی کارەکانیاندایە و پێویستە بە تەواوی دڵنیابنەوە لەوەی کە جارێکی دیکە توانای ئەتۆمی بۆ ئێران ناگەڕێتەوە.
هاوکات، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشدا، پەیوەندیی نێوان ئۆپەراسیۆنەکان و بازاڕی وزەی خستەڕوو و ئاماژەی بەوە کرد، کە کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنەکانی پەیوەندیدار بە ئێران، کاریگەریی ئەرێنیی راستەوخۆی لەسەر بازاڕ دەبێت و تەواوبوونی ئەم جەنگە، نرخی سووتەمەنی بەگشتی و بەنزین بەتایبەتی بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.
ئەم وتانەی ترەمپ لە کاتێکدایە، گرژییەکان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامن لە تەشەنەسەندن و چاوەکانیش لەسەر هەنگاوەکانی داهاتووی واشنتۆن و لێکەوتەی بڕیارەکانێتی بۆسەر ئاسایشی ناوچەکە.
تەقینەوەیەکی بەهێز لەناو کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیی حەشدی شەعبی لە بەغداد رویدا و بەو هۆیەوە چەند چەکدارێکی ئەو گروپە برینداربوون و فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عیراقیش بڕیاریدا بەپەلە لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بکرێت.
دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیی بەسەرچوودا لەناو یەکێک لە بارەگاکانیان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی بەغداد رویدا، بەڵام هیچ کەسێک بەهۆی روداوەکەوە گیانی لەدەستنەدا.
هاوکات، دەستبەجێ دوای رووداوەکە، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق بڕیاریدا بەپەلە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکبهێنرێت، بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری دروستبوونی تەقینەوەکە و جەختیشی لە گرتنەبەری تەواوی رێوشوێنە پێویستەکان کردەوە بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە رووداوانە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، روودانی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە لە بنکە و کۆگاکانی چەک لە عیراق بووەتە دیاردەیەکی باو و زۆرجار هۆکارەکانیان بەنادیاری دەمێننەوە، پێشتریش بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە چەندین بارەگای حەشدی شەعبی لەلایەن ئەمریکاوە کرابوونە ئامانج.
سەرۆكی ئێران لەبارەی یەکگرتنی وڵاتانی موسڵمانەوە وتارێکی پێشکەشکرد و لە وتارەکەشدا وتی: پێویستە مسوڵمانان یەكگرتووبن و ئامادەن بەشداری رێككەوتنی مەككەدا بكەن.
مەسعود پزیشكیان سەرۆكی ئێران لە چاوپێككەوتنێكدا لە بارەی رێككەوتنی مەككە لە نێوان سعودیە و پاكستان و توركیاوە رایگەیاند، ئەمە هەنگاوێكی ئەرێنییەوە و پێویستە مسوڵمانان یەكڕیزبن و ئەوان ئامادەن بەشداری لەو رێككەوتنە بكەن.
وتیشی، ئەوان تائێستا بڕیارییان نەداوە بەشداری بكەن، بەڵام یەكگرتویی مسوڵمانان بە گرنگ دەزانن.
ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە وڵاتانی موسڵمان ناكۆكی نەكەوێتە نێوانیان و ببن بە چەند گروپێكەوە و دژی یەكتر بوەستنەوە، بەڵکو دەبێت لەپشتی یەکدی بن و وەک یەک هێزی کاریگەر مامەڵە بکەن.