ھادی عامری داوا دەکات تەواوی ئاسمانی عێراق کۆنترۆڵ بکرێت
کوردسات نیوز
٢٠ی ئایاری ٢٠٢١
سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح لە راگەیاندراوێکدا، بڵاویکردەوە، چەندین جار جەختیان کردووەتەوە پێویستە گفتوگۆی نێوان لیژنەی ھونەری ئەمریکا و عێراق دەرنجامی باشی لێبکەوێتەوە و ھەنگاوێک بێت بە ئاڕاستەی دانانی خشتەیەکی زەمەنی بۆ کشانەوەی سەرجەم ھێزە بیانییەکان لە عێراقدا.
ھادی عامری لەبەشێکی تری راگەیاندراوەکەدا بەپێویستی زانی، تەواوی بنکە ئاسمانییەکانی عێراق لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد و ناوچەکانی تر، بخرێنە ژێر کۆنترۆڵی ھێزە ئەمنییەکان و سنورێک بۆ پێشیلکارییەکانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان دابنرێت.



