لیژنەی پەروەردە: ٩٠٪ ی ئەو بڕوانامەی لە دەرەوەی عێراق دەدرێتە خوێندکاران باوەڕپێکراو نین
٣ی ئایاری ٢٠٢١
٣ی ئایاری ٢٠٢١
بەهۆی بەردەوامیی گەمارۆ و قەیرانی خۆراکەوە، منداڵێکی دیکەی ساوا لە کەرتی غەززە بەهۆی بەدخۆراکییەوە گیانی لەدەستدا. بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی کە تەنها لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا بەهۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستداوە، بۆ چوار قوربانی بەرزبووەوە.
لەم بارەیەوە، بەڕێوەبەری فریاگوزاریی پزیشکی لە غەززە رایگەیاند، دۆخی مرۆیی لە کەرتەکە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و هۆشداریی دا لە کارەساتی گەورەتر.
ناوبراو ئاماژەی بە چەند خاڵێکی گرنگ کرد:
17هەزار منداڵ لە کەرتی غەززە بەدەست بەدخۆراکیی توندەوە دەناڵێنن، ئەمەش بارگرانییەکی زۆری لەسەر سیستمی تەندروستیی داڕماوی کەرتەکە دروستکردووە.
تەنها بڕێکی زۆر کەمی هاوکارییە مرۆییەکان دەگاتە کەرتی غەززە و ئەو بڕە کەمەش لەلایەن چەند گروپێکەوە دەدزرێت و بە دەستی خەڵکی پێویست ناگات.
دەرمانی تایبەت بە نەخۆشانی شەکرە بە هیچ شێوەیەک ناگاتە غەززە، هاوکات ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی دووگیانیش بەهۆی نەبوونی خۆراکی پێویستەوە، دووچاری کێشەی تەندروستیی مەترسیدار بوونەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، ویتکۆف نێردەی تایبەتی ئەمریکا، بۆ بەدواداچوونی دۆخی مرۆیی غەززە سەردانی ئەو شارەی کرد و رایگەیاند؛ لە هەوڵداین ئاگربەست جێبەجێبکەین.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پەیامێکی بە زمانی فارسی بڵاوکردووەتەوە و داوا لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات، بە پێداچوونەوەی پلانەکانیان بۆ سەردانیکردنی ئێران.
لەپەیامەکەشدا داوا لە هاووڵاتیانی ئەمەریکا کراوە، ئێران لە دوای شەڕەکەی لەگەڵ ئیسرائیل، بە رەوشێکی پڕ لە ترسدا تێپەڕدەبێت و کەسایەتییە ئۆپۆزسیۆنەکان گۆشەگیر دەکات.
جەخت لەوە کراوەتەوە، هەر کەسێک بیر لە سەردانی ئێران دەکاتەوە، پێویستە هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەکەی بکاتەوە، دەشڵێت هاووڵاتیانی ئەمریکی "نابێت گەشتی ئێران بکەن" لە هیچ رەوشێکدا.
ئەمریکا ئێران بە پلەی چوارەمی هۆشداری پۆلێن دەکات، کە بەرزترین ئاستی هۆشداری گەشتکردنە سەبارەت بەو وڵاتانەی کە بە مەترسیدار دادەندرێن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئامۆژگاری ئەو هاووڵاتییە ئەمریکیانەی کردووە کە دەیانەوێت گەشت بکەن، پێش ئەوەی هەر بڕیارێک بدەن، پێداچوونەوە بە ماڵپەڕی فەرمی ڕاوێژکاری ئەمنی بۆ زانینی نوێترین نوێکاری و زانیارییە ئەمنییەکان بکەن.
كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) روونكردنەوەیەكی لەبارەی ئەو بەڵگەنامە دزەپێكراوانەوە بڵاوكردەوە كە باس لە جوڵە و گواستنەوەی نەوت دەكەن و رایگەیاندووە، بەهۆی ئەو رێكارە ئەمنیانەی دەگیرێنەبەر، ئەستەم و مەحاڵە نەوت بە قاچاغ ببرێت.
دەشڵێت، ئەو بەڵگەنامانەی دزەیان پێكراوە لێكدانەوەی هەڵەیان بۆ كراوە، چونكە ئەوانە كاری رۆژانەن و ماوەی چەندین ساڵە بەردەوامن لەسەری، كە لەرێگەی ئەو بەڵگەنامانەوە رۆژانە ناوی ئەو شۆفێر و تانكەرانە دیاری دەكرێن كە بەرهەمە نەوتییەكان دەگوازنەوە، ئەگەر هەر ناوێكی جیاواز لە لیستەكاندا هەبێت، راستەوخۆ بە سەرجەم وێستگە ئەمنی و جیهانییەكاندا بڵاو دەكرێتەوە و رێگری لێدەكرێت.
سۆمۆ راشیگەیاندووە، بەهۆی نەبوونی پسپۆڕیی یان جۆری نووسراوەكەوە نەتوانراوە لە میدیاكاندا ناوەڕۆكی بەڵگەنامەكە وەك خۆی بگەیەنرێت و وا بڵاوكراوەتەوە سۆمۆ دان بە قاچاغچێتی نەوتدا بنێت، بەڵام لەگەڵ لایەنە ئەمنییەكاندا هەماهەنگییەكی بەهێزیان هەیە بەو هۆیەشەوە قاچاغچێتیكردن بە نەوت ئەستەمە.