عێراق چەند رێککەوتنێک لە بواری وزە لەگەڵ ئێران ئیمزا دەکات
کوردسات نیوز
٢٣ی نیسانی ٢٠٢١
وەزارەتی کارەبای عێراق بڵاویکردەوە، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو ماجید حەنتوش وەزیری کارەبای عێراق سەردانی تاران بکات و لەگەڵ لێپرسراوانی ئێران چەند رێککەوتنێک لەبواری وزەدا ئیمزا بکات.
روونیشیکردەوە، تەوەری سەرەکی سەردانەکەی وەزیرانی کارەبای عێراق بۆ تاران، دابینکردنی غازە لەلایەن ئێرانەوە، بۆ وێستگەکانی کارەبا لە عێراقدا.
پێشتر و لەمانگی ئاداری رابردوودا، وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاندبوو، پێویستیان بە دابینکردنی غازی زیاترەو بۆئەو مەبەستەش حکومەتی ئێرانیان لەم پرسە ئاگادار کردووەتەوە.