وەزارەتی بازرگانی عێراق وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی دەستپێکردووە
کوردسات نیوز
٢٢ی نیسانی ٢٠٢١
کوردسات نیوز
٢٢ی نیسانی ٢٠٢١
ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا یاسایەک دادەرێژێت کە سزای دارایی تا 500 هەزار روبڵ (نزیکەی 6365 دۆلار) لەسەر فرۆشتنی خواردنەوەی وزەبەخش بۆ منداڵان دادەنێت.
ئەم یاسایە بڕگەیەکی نوێ زیاد دەکات بۆ یاسای کارگێڕی کە سزای دارایی دیاری دەکات بۆ پێشێلکردنی ڕێسا و ڕێکارەکانی فرۆشتنی خواردنەوە وزەبەخشیەکان لە روسیا.
سزاکان بریتین لە:
بۆ تاکەکان: سزای دارایی لە 30 هەزار (382 دۆلار) تا 50 هەزار روبڵ (636 دۆلار)
بۆ بەرپرسان: لە 100 هەزار (1273 دۆلار) تا 200هەزار ڕووبڵ (2546 دۆلار)
بۆ دامەزراوە یاساییەکان: لە 300 هەزار (3819 دۆلار) تا 500 هەزار روبڵ (6365 دۆلار)
پێشتر، سەرۆکی ئەنجومەنی دووما ڤیاچێسلاڤ ڤۆلۆدین ئاماژەی بەوە کردبوو کە ئەم بڕیارە درێژەدانێکە بۆ کاری یاسادانانی سیستەمی بۆ پاراستنی تەندروستی نەوە گەنجەکان.
لە توركیا لە كاتی سەربڕینی ئاژەڵاندا بۆ جەژنی قوربان زیاتر لە 14 هەزار كەس بریندار بوون.
كەمال مەمیش ئۆغڵو وەزیری تەندروستی توركیا رۆژی شەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس دووپاتی كردەوە كە ئەگەر پڕۆسەی سەربڕین لە لایەن كەسانی پسپۆڕەوە ئەنجام بدرایە ئەوە هیچ كەسێك زیانی بەرناكەوێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە یەكەم رۆژی جەژندا 14 هەزار و 372 كەس لە نەخۆشخانە خەوێندراون بەهۆی برینداربوونیان لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ، كە هەزار و 49 كەسیان لە ئەنقەرە و 753 كەس لە ئەستەنبوڵ و 655 لە كۆنیا، 634 لە غازی عەنتاب، 572 لە مانیسا، و ئەوانی دیكە لە 81 پارێزگا دیكەی توركیا بوون.
موسڵمانان لە سەرانسەری جیهان لە كۆتای رۆژی مەراسیمی حاجیان لە مەككە جەژنی قوربان دەكەن كە ئەمساڵ هاوتابوو لەگەڵ 6ی حوزەیرانی 2025.
ملیاردێری ئەمریکی ئیلۆن ماسك، زنجیرەیەک لە تویتەکانی سڕییەوە کە تیایاندا سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپی تۆمەتبارکردبوو بە ئەوەی ناوی لە دۆسیەکانی جێفری ئێپستین دایە کە بە تاوانەکانی "بازرگانیی سێکسیی منداڵان"تاوانبارکراوە.
کاتێک هەوڵ دەدرێت دەستڕاگەیشتن بە یەکێک لەم تویتانە بکرێت، پەیامی "ئەم لاپەڕەیە بوونی نییە" بۆ بەکارهێنەران دەردەکەوێت، کە دڵنیایی لە سڕینەوەکە دەکاتەوە.
وردەکاری گرژی نێوان مەسک و ترەمپ:
لە رۆژی پێنجشەممەدا، مەسك لە سەعات 3:10ی پاش نیوەڕۆ بە کاتی رۆژهەڵاتی ئەمریکا پۆستێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا بانگەشەی بەشداربوونی ترەمپی لە کێشەی ئێپستاین دەکرد، پاشان لە کاتژمێر 4:43ی پاش نیوەڕۆدا ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە ترەمپی لە ئاهەنگێکدا لەگەڵ ئێپستاین نیشاندەدا.
وەڵامی کۆشکی سپی بۆ مەسک:
لەوەڵامی ئەم تۆمەتانەدا، کارۆلاین لیڤیت وتەبێژی کۆشکی سپی لە ئێوارەی پێنجشەممەدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا بانگەشەکانی مەسكی وەک "شتێکی بێبنەما" وەسفکرد.
لیڤیت لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی "سی ئێن ئێن" رونیکردەوە کە "ئەم روداوە ناڕەزایەتیی مەسك دەردەخات لە پڕۆژەی یاسای گەورە کە سیاسەتە دڵخوازەکانی لەخۆناگرێت، لەکاتێکدا سەرۆک سەرقاڵی پەسەندکردنی یاسا مێژووییەکانە کە شکۆ بۆ ئەمریکا دەگەڕێنێتەوە".
دۆسییەکەی ئێپیستین چییە؟