ڤیزە لەنێوان عیراق و میسڕ هەڵگیرا
لاوەند سالار حەمەد
٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
لە میانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا کە ئەمڕۆ دووشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2026 لە قاهیرەی پایتەختی میسر بەڕێوەچوو، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، رێککەوتنێکی نوێی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر بۆ هەڵگرتنی ڤیزە لەنێوان هەردوو وڵات راگەیاند.
زەیدی جەختی لەوە کردەوە، ئەم هەنگاوە دەرفەتێکی نوێ بۆ هاووڵاتییانی هەردوولا دەڕەخسێنێت تاوەکو لە رێگەی سەردان و کاری هاوبەشەوە ئاڵوگۆڕی بۆچوون بکەن.
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، عیراق دەرگای بە رووی وڵاتانی عەرەبیدا کردووەتەوە، بەتایبەتی میسر، بە ئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری، سیاسی و ئایینییەکانی نێوانیان.


