بە بەشداریی قوباد تاڵەبانی لە سلێمانی دیداری دادپەروەریی بۆ ژنان بەڕێوەچوو کە لەلایەن دامەزراوەی ڤیژن فاوندەیشنەوە بەبۆنەی دوو هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان رێکخرابوو.
لە دیدارەکەدا چەندین وتار و توێژینەوە و هەڵسەنگاندن پێشکەش کران لەبارەی هەنگاوە کردارییەکانی چەند ساڵی رابردوو و کاریگەرییان لەسەر کەمکردنەوەی رێژەی تووندوتیژیی دژی ژنان لە کوردستان. لە گفتوگۆ و توێژینەوەکاندا بە گشتی هەڵسەنگاندنی ئەرێنی کرا بۆ هەنگاوە کردارییەکان و رۆڵی دامەزراوەکان بە تایبەتی دادگاکان و بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزانی و هەروەها پشتیوانییەکانی قوباد تاڵەبانی بەرز هەڵسەنگێندران.