عەلی زەیدی بە نیازی گۆڕانكارییە لە پۆستە ئەمنییە باڵاكانی عیراقدا
لاوان
٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق
لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ كەمكردنەوەی هەژموونی ئێران و گروپە چەكدارەكان لە دامودەزگا ئەمنییەكانی عیراقدا، عەلی زەیدی گۆڕانكاری لە چەند پۆستێكی باڵای وەزارەتی ناوخۆی و دەزگای هەواڵگری عیراقدا دەكات.
چەند سەرچاوەیەكی باڵا لە حكومەتی عیراق بۆ كەناڵی "حەدەس"ـیان ئاشكراكردووە، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەنیازی گۆڕانكارییە لە پۆستە ئەمنییە باڵاكانی عیراقدا.
ئاشكراشیانكردووە، گۆڕانكارییەكان چەند پۆستێكی باڵای وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای هەواڵگری عیراق دەگرێتەوە.
ئەوەش لەدوای ئەوەدێت، كۆتاییەكانی مانگی تشرینی یەكەمی رابردوو حەمید شەتڕی لە پۆستی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عیراق دوورخستەوە و لەدوای ئەوەشەوە هەڵمەتێكی فراوانی دەستپێكردووە، بۆ گۆڕینی ئەو فەرماندە سەربازی و ئەمنییانەی هەژموونی ئێران و گروپە چەكدارەكانی عیراقیان بەسەردا زاڵە، لە پاڵ ئەوەشدا هەڵمەتە فراوانەكەی بۆ چەك داماڵێنی گروپە چەكدارەكان، راوەدوونانی گەندەڵكاران و رێگریكردن لە بەقاچاخبردنی نەوت بەردەوامە.



