ئاگرێكی گەورە لە وێستگەی كارەبای قەزای هاریسە لە پارێزگای بەسرە كەوتەوە
لاوان
٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
لە وێستگەی كارەبای هاریسە لە پارێزگای بەسرە ئاگركەوتەوە و وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت، بەهۆی روداوەكەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و 47ی تریش برینداربوون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، روداوێكی گەورەی ئاگركەوتنەوە لە وێستگەی كارەبای قەزای هاریسە لە پارێزگای بەسرە رویداوە و هەر زوو توانراوە لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانییەوە كۆنترۆڵ بكرێت، دواتریش لێكۆڵینەوە لە روداوەكە دەستپێكردووە، بەڵام تائێستا هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە و قەبارەی زیانەكانی روداوەكە بە تەواوی نەزانراوە.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراقیش رایگەیاند، بەهۆی روداوەكەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و 46 كەسی تریش برینداربوون.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراقیش رایگەیاندووە، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران فەرمانیكردووە بە لێكۆڵینەوەی بەپەلە لە روداوەكە و دەستنیشانكردنی هۆكارەكەی، وەزارەتی تەندروستی و ئەنجومەنی پارێزگای بەسرەشی راسپاردووە هەموو پێداویستییەك بۆ بریندارەكان دابین بكەن.



