سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبوونەوە
ئوسامە ئەبوبەکر
٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆماری عیراق
نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق و عەلی زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە بەغداد کۆبوونەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆماری عیراق ئاماژەی بەوەداوە، لە دیدارەکەدا ژمارەیەک پرسی نیشتمانی و رێکارەکانی حکومەتی عیراق بۆ چاکسازی تاوتوێ کراون.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی پشتیوانیکردنی رێکارەکانی حکومەت لەلایەن هێزە سیاسییەکانەوە کراوەتەوە، هەروەها باس لە چەسپاندنی سەقامگیری و پاراستنی شکۆی دەوڵەت و تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان کراوەتەوە.


