عەلی زەیدی: پیویستە بەپەلە رێگا داخراوەکانی جورف خەسر بکرێنەوە
ساکۆ سمکۆ
١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق، کۆمەڵێک رێنمایی نوێی بۆ کۆنترۆڵکردنی جورف سەخر دەرکرد و راشیگەیاند، پێویستە پەلە بکرێت لە کردنەوەی سەرجەم رێگا داخراوەکانی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ـی 11ـی 2026، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە رێنماییەکاندا داوادەکات بەپەلە سەرجەم رێگا داخراوەکانی ناحیەی جورف سەخر بکرێنەوە.
ئاماژەی بەوەش داوە، سوپای عیراق و هێزە ئەمنییەکانی دیکەش بەپێی دەستور و یاسا، هەیمەنە و شکۆی دەوڵەت بەسەر تەواوی خاکی عیراقدا دەسەپێنن.
زەیدی جەختی لەوەش کردووەتەوە: حکومەت کار بۆ پاراستنی گیان و بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییان لە هەر ناوچەیەکی وڵاتدا دەکات و رێگری لە هەر حاڵەتێکی زیادەڕۆیی و دەستدرێژیکردنە سەر مافە گشتی و تایبەتەکان دەگرێت.
ئاماژەی بەوەش داوە، هێزە ئەمنییەکان وەک یەک جەستە وان و بە جیاوازیی پۆل و پێکهاتەکانیانەوە لە کارەکانیاندا تەواوکەری یەکترن.


