وتەبێژی حزبوڵا: بە هیچ شێوەیەك لە جورف سەخر ناكشێینەوە
١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
حزبوڵای عیراق رایدەگەیەنێت، بەهیچ شێوەیەك لە ناوچەی جورف سەخر و دەوروبەری ناكشێنەوە و دەبێت سوپا بەسەر جەستەی چەكدارەكانیاندا بڕواتە شوێنەكە.
ئەبو تاڵیب سەعیدی، وتەبێژی حزبوڵا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەوان خاوەنی ئەو خاكەن و قوربانییان بۆ داوە.
جەختیشیكردەوە، سەردەمی خۆشاردنەوە كۆتایی هاتووە و هیچ لایەنێك لە ئێستا و داهاتوودا ناتوانێت ملیان پێ كەچ بكات یان شەرعییەتیان لێ بسەنێتەوە.
سوعەیدی هۆشداریشی لە هەر هەوڵێك بۆ چەكداماڵینیان و وتی، نەیارەكانیان دواجار بەرەو دوبەی، لەندەن و پاریس كۆچ دەكەن، بەڵام ئەوان هەر لەو خاكەدا دەمێننەوە و چۆڵی ناكەن.

