نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق و مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، لە پەراوێزی کارەکانی کۆنگرەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا (COP31) کە لە ئەنتاڵیای تورکیا بەڕێوەدەچێت کۆبوونەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆماری عیراق دەڵێت، باس لە پەیوەندییەکانی نیوان هەردوو وڵات و کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی ناوچەکە کراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، سەرۆک کۆماری ئێران، هەوڵەکانی عیراقی بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی ناوچەکە بەرز نرخاندووە.