رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 دەکات
محەمەد رزگار
٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
رۆژی سێشەممە دانیشتنی تایبەت بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 بەڕێوەدەچێت، بەمەبەستی پەسەندکردنی و رەوانەکردنی بۆ پەرلەمان.
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رێنماییداوە رۆژی سێشەممەی داهاتوو دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران تەرخان بکرێت بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2027، بە مەبەستی پەسەندکردنی و رەوانەکردنی بۆ پەرلەمان.
وتیشی، بودجەی 2027 رەچاوی دارایی بۆ ئەنجامە ئامانجدارەکان پەیڕەو دەکات، هەروەها ئامرازی دارایی لەخۆدەگرێت کە پاڵپشتی لە گەشەپێدانی ئابوری و بەرزکردنەوەی توانای بەرەنگاربوونەوەی مەترسی و ئاڵەنگارییەکان دەکەن.
وتەبێژی حکومەتی عیراق ئەوەشی خستەڕوو، لە سەرەکیترین کارە لەپێشینە ستراتیژییەکانی پڕۆژەیاسای بودجەدا، هەردوو پڕۆژەی "رێگەی گەشەپێدان" و "سندوقی سیادیی نەوەکان" دیارترین ئامانجەکان دەبن.



